زاری كرمانجی-سۆران
ڕێبەر عەبدولغەفار، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانكۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت ” لە درێژەی بەڕێوەچوونی چەندین پڕۆگرامی نێودەوڵەتی لە نێوان زانكۆی سۆران و زانكۆكانی جیهاندا، دیسانەوە بۆ ئەم سیمیستەرەی بەهارە قوتابییانمان بە شێوەیەكی چالاكانە بەشدارن لە پڕۆگرامی (Soliya Connect Program)، كە بریتییە لە پڕۆگرامێكی پەروەردەیی و كلتووری لە كۆی گشتی (٢٠٠) زانكۆ لە سەرانسەری (٣٥) وڵاتدا، خۆشبەختانە قوتابییانی زانكۆی سۆران و خۆبەخشانی سەنتەری پەرەپێدانی كاریش بێبەش نەكراون لەو سەركەوتنە و چەندین جارە پرۆگرامەكە بە بەشداری زانكۆی سۆران ئەنجام دەدرێت”.
ئاشكراشی كرد: ” زیاتر پڕۆگرامی ناوبراو بە گشتی پێك هاتووە لە (٨) هەفتە، بۆ هەر هەفتەیەك باس لە چەند پرسێكی گرنگی كۆمەڵایەتی و كلتووری دەكرێت، لە نێوان چەندین پێكهاتەی نەتەوەیی جیاوازدا وەك: ( ئەمریكی، فەڵەستینی، لیبیایی، كورد ..هتد). هاوكات لە ئێستادا قوتابییان لە هەفتەی دووەمی پڕۆگرامەكەدان”.
دەشڵێت: ” جێگای بایەخە، كە ئامانجی سەرەكی پڕۆگرامەكە بریتییە لە بەهێزكردنی گەنجانی پێشكەوتوو بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ جیاوازییەكاندا بە شێوەیەكی بنیادنەر بۆ سوود وەرگرتن لە بەجیهانیـبوون.