زاری كرمانجی :
بەپێی ڕۆژمێری فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێنج رۆژ لە مانگی نیسان پشووەكانی مانگی نیسان لە هەفتەی داهاتوودا دەست پێدەكات.
بەپێی رۆژمێری حكومەت، رۆژی دووشەممە 1ی4 بە بۆنەی ساڵی ئاشوورییەكان پشووی فەرمییە، هەروەها ڕۆژی سێشەممە 9ی 4 بە بۆنەی ڕۆژی ڕووخانی ڕژێمی بەعس و ئازادكردنی عێراق پشوو دەبێ.
هاوكات، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز ڕۆژانی 10 و 11 و 12ی 4 پشوون، هەروەها ڕۆژی چوارشەممە 17ی 4، بە بۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەكان پشووی فەرمی دەبێت.