زاری كرمانجی :
چەندین جار لە راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان، رەخنە لە وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی بەرگری عێراق دەگیرا، بەوەی سەرباز و پلەدارەكان رۆژ بە رۆژ قەڵەو دەبن، وێنەی سەرباز و پۆلیسە قەڵەوەكانی نێو دەزگا ئەمنییەكانیش شەوانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی عێراقی گەرم كردبوو.
بۆیە لە ئێستادا حكومەتی عێراق بڕیاریداوە ئەو ئەفسەر و پلەدارانەی لەسەر میلاكی وەزارەتی بەرگریی عێراقن، دەبێت كێش و باڵایان ڕێك و گونجاو بێت، ئەگەر نا دەنێردرێن بۆ وەرزشكردن و كێشیان داببەزێنن، هەروەها لە بڕیارەكەدا هۆشداری بەو ئەفسەر و پلەدارانە كراوە گەر هاتووە كێشیان كەمنەكات راستەوخۆ خانەنشین دەكرێن:” ئەگەر لە ماوەی دوو مانگی یەكەمدا كێشی ئەو پلەدارە كەمنەكات، ئەوا بۆ ماوەی دوو مانگی دیكە دەنێردرێنەوە بۆ وەرزشكردن و ئەگەر كێشی بۆ جاری دووەمیش كەمی نەكرد، ئەو كات خانەنشین دەكرێت، لە هەمانكاتدا ئەو كەسانەی گرفتی كێشیان هەیە پلەیان بەرزناكرێتەوە تا ئەو كاتەی بەشداریی ڕاهێنانی وەرزشی دەكات”.