زاری كرمانجی-سۆران
پسپۆرانی بواری چارەسەری سروشتی، باس لە سودەكانی شێلانی ژێر پێ دەكەن، هەروەها شێوازی شێلانەكەش دەخەنەڕوو.
دەشڵێن: ” بە شێلانی ژێر پێ لە هەر ئانوساتێكی ماندووبوون یان هەستكردن بە ئازار یاخود وەستان لەسەر پێیەكان بۆ ماوەی درێژ ئەوا ژێر پێكانتان شێلانی بۆ بكەن بەڵام بە ڕێگەی دروست، واتە كەسی پێویست دەبێت لەسەر پشت ڕاكشێت پێكانی بە گۆشەی ۲٥ تا ۳٥ بەرز بكاتەوە”.
وە ئەو كەسەی پێی دەشێلێت دەبێت سەرەتا لە خوارووی ژێر پێ دەست پێبكات هێواش هێواش بیشێلێت تا دەگاتە پەنجەكانی پێ، هەروەها ئەگەر لە كاتی شێلان زەیتی زەیتون بەكار بهێندرێت ئەوا سوودی و كاریگەری زیاترە، هەروەها جگە لەشێلان دەتوانرێت بە پارچە تەختەیەك لەبنی پێیەكانت بدەی هەتا سڕدەبێ و ئەو كات بەتەواوەتی هەست بەئارامی دەكەی .