زاری كرمانجی-دیانا
لە بنكەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی دیانا، زیاتر لە نۆ هەزار كارتی دەنگدانی هاووڵاتییان گەڕاونەتەوەو داوا لە هاووڵاتییان دەكرێت سەردانیان بكەن بۆ بردنەوەیان.
لە ڕێگەی زاری كرمانجی هاووڵاتییان ئاگادار دەكرێنەوە، كە زیاتر لە نۆ هەزار كارتی دەنگدانی هاووڵاتییان گەڕاونەتەوەو دەتوانن سەردانی بنكەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی دیانا بكەن، لە تەنیشت بنكەی خۆراكی سۆران بۆ بردنەوەیان”.
ئاماژەش بەوەكراوە ” ڕۆژانە لە كاتژمێر 8ی بەیانی تا 3ی دوای نیوەڕۆ دەتوانن سەردانیان بكەن بۆ بردنەوەی كارەتەكانی دەنگدان كە سەرجەمیان گەڕاونەتەوە”.
بنكەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی دیانا، ئاشكراشی دەكات: ” پێویستە دەنگدەر سەردانمان بكەن بۆ بردنەوەی كارتەكانی دەنگدان، چونكە كار بە كارتی پێشوو ناكرێت، پێویستە لەكاتی سەردانی كردنشیان كارتی پێشوتری دەنگدان لەگەڵ خۆیان بهێنن ئەگەر هەیان بێت، هەروەها كارتی نیشتیمانی.