زاری کرمانجی-سۆران:
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایده‌كات، له په‌رله‌مان جۆرێك له ماوه‌ی هه‌مواری یاسای خانه‌نشیندا، رێككه‌وتن هه‌یه دووباره چاو به بڕگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشنینی دا بخشێنرێته‌وه.
ئەندامێکی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگەیاند: “دوای جێبه‌جێكردنی یاسای خانه‌نشینی ساڵی 2019 كۆمه‌ڵێك كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌ركه‌وتن، ئێستا پێویستی به‌وه‌یه دووباره چاوپێداخشاندنه‌وه‌یه‌ك به بڕگه‌كانی په‌یوه‌ست به ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له 63 ساڵه‌وه بۆ 60 ساڵ بكرێت”.
ئاماژەی بەوەشکردووە “به‌هۆی ئه‌م بڕگه‌یه‌وه دامه‌زراوه‌كانی وڵات له توانای شاره‌زایانی زانستی و كارگێڕی له بواره جۆراوجۆره‌كاندا بێبه‌ش ده‌بن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی خانه‌نشینی گفتوگۆكراوه و گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ دووباره رێكخستنه‌وه‌ی بڕگه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ته‌مه‌نی 63 ساڵی و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای خانه‌نشینی ساڵی 2019”