زاری كرمانجی – هەولێر :
ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی بەڕێوەدەچێت و بڕیارێكی گرنگ بۆ بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتییان دەردەكات .
بەپێی زانیارییەكان، كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، لەسەر چەند تەوەرێك دەبێت، دیارترینیان دوایین پێشهاتەكان لەبارەی پرسی مووچە و دابەشكردنی، تاوتوێكردنی بڕیار و ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی لەبارەی ڕاكێشانی دۆلار بە كاش، یاسای چاكسازی و وەرگرتنەوەی قەرزە بازرگانییەكان لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری، هەروەها تاوتوێكردنی نووسراوی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی خانەنشینی.
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیران لە گوتارێكدا لەبارەی پرسی مووچە و چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ بەغدا ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیارێك لە بەرژەوەندیی خەڵك دەدەن.