محەممەد مەحموود- رواندر:
ساڵی رابردوو لە کاتی سەردانی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ گوندەکانی دۆڵی ئاکۆیان، دانیشتووانی ئەو گوندانە داواکاری خۆیان خستەروو، لەسەروی هەموویانەوە چاککردنی رێگای گوندەکان بوو.
ئەندازیار شوان موسا، بەرپرسی پڕۆژەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند” تەندەری رێگای گوندەکانی دۆڵی ئاکۆیان بە مەبەستی قیڕتاو کردن و کۆنکرێت کردن، بۆ کۆمپانیایەک دەرچووە، لەم نزیکانە گرێبەستەکە ئەنجامدەرێت و دواتر بەرز دەکرێتەوە بۆ قایمقامیەتی رواندز و ئینجا لیژنەی بۆ دروست دەکرێت و بەڵێندەر دەستبەکارەکان دەکات.
رێگای تەواوی گوندەکانی دۆڵی ئاکۆیان پێویستی بەچاککردن و نۆژەنکردنەوە هەیە، ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش بۆ زیاتر گرنگیدان بە گوندەکان تەندەری چاککردنی رێگای گوندەکانی دۆڵی ئاکۆیانی راگەیاند، بەڵام تا ئێستا کارەکانی چاککردنی رێگای ئەو گوندانە دەستی پێ نەکردووە.