شەهلا رەشید- زاری كرمانجی :
رێزان باڵەك، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی لە دایك بوون و منداڵانی سۆران، بە زاری كرمانج راگەیاند” 1047 منداڵ بە مەبەستی چارەسەركردن سەردانی نەخۆشخانەی لە دایك بوون و منداڵانی سۆرانیان كردووە، هەروەها لە یەك مانگی رابردوو 526 منداڵ لە دایك بوونە، لەوانە 220 منداڵ بە سروشتی، 161 منداڵ بە نەشتەرگەری و 145 منداڵی ناكام لە دایك بوونە، منداڵە ناكامەكانیش ئەوانە دەگرێتەوە كە زووتر لە وادەی خۆیان دێنە سەر دونیا، واتە لە شەش یان حەوت مانگی لەدایك دەبن و هەروەها ئەوانەی كێشەی هەناسەتەنگیان هەیە، لە كۆی ئەم ئامارەشدا پێنج منداڵی لەبارچوو كە سێ كوڕ و دوو كچ بوونە، هەروەها منداڵێكی مردووش لە رەگەزی نێر هەبووە، 54 منداڵیش لە نەخۆشخانەكەدا خەوێندراون و 1323 حاڵەتی فریاكەوتن هەبووە لەگەڵ حەفت كورتاج.
رێزان باس لەوەش دەكات لە كۆی 526 منداڵی لە دایكبوو 310 منداڵیان لە رەگەزی نێر و 216 منداڵیش لە رەگەزی مێ بوونە.