زاری كرمانجی-سۆران:
ڕۆژانە لیژنەكانی قایمقامیەتی شار و شارۆچكەكانی ئیدارەی سۆران، چاودێری بازاڕ دەكەن، لەم مانگەدا ژمارەی تیمەكانیان زیاتر كردووە، تا باشتر بتوانن ڕێ لە زیادبوونی نرخ بگرن، بەگوتەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی سنوورەكە، ئیجرائاتی توند بەرامبەر سەرپێچیكاران دەكرێت.
مامۆستایانی ئایینیی، دەڵێن: مانگی ڕەمەزان مانگی خێر و خێراتە، مانگی ڕەحمەت و بەرەكەتە، هەر كەسێك شتێك ڕابگرێت، بۆ ئەوەی بە گرانی بفرۆشێتەوە، بەتایبەتی لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا ئەوە حەرامە و ئایینیی ئیسلام نەهی لەو كەسانە كردووە.