مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردەوە لە دێرەزوور هێرش كراوەتە سەر ناوەندێكی ڕاگەیاندن و 9 كەس كوژراون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 26ـى ئازار، لە دێرەزووری ڕۆژئاوای كوردستان، بەشی ژێر دەسەڵاتی سوپای سووریا، ڤێلایەك كە وەك ناوەندی ڕاگەیاندن بەكار دەهێنرا، بووە ئامانجی هێرشێكی ئاسمانی و هەر وەكوو لە ڕاگەیاندراوەكەی ڕوانگەی سووری هاتووە 9 كەس كە یەكێكیان بەرپرسێكی باڵای سەر بە ئێران بووە، كوژراون و ٢٠ كەسیش دیكەش برینداربوون.
ئەمریكا چەندین جار لە دێرەزوور، هێرشی كردووەتە سەر گرووپەكانی نزیك لە ئێران، بۆیە حكومەتی دیمەشق دەڵێ ئەمەریكا هێرشەكەی ئەنجام داوە.
ڕوانگەی سووری مافەكانی مرۆڤ ئاشكرای دەكات هێرشەكە دوای نیشتنەوەی فڕۆكەیەكی بارهەڵگر كە كەلوپەلی لۆجستی و ئەندامانی سوپای پاسدارانی ئێرانی هەڵگرتبوو ئەنجامدراوە.
دەشڵێت “ئەو ڤێلایەی لە دێرەزوور هێرشی كراوەتە سەر بە دەست هێزەكانی سوپای پاسدارانەوە بووه و بە تەواوەتی خاپوور بووە.”