تیمێکى ژمێریارانى ئیدارەى سۆران بەشدارى خولێکیان کرد
زارى کرمانجى-سۆران:
دوێنێ دووشەممە ٢٥ی ئازارى ٢٠٢٤، تیمێکى ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی سۆران لە فەرمانگەى تەکنەلۆژیاى زانیارى، بەشدارى خولێکیان کرد.
بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکانى سۆران بڵاویکردۆتەوە، تیمێک لە بەشی ژمێریاری دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیى سۆران، لەگەڵ ژمێریارانی شارەوانییەکانی چۆمان، ڕواندزو مێرگەسۆر، ، لە فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری سەر بە نووسینگەی سەرۆک وەزیران، بەشداربوون لە خولی (شێوازی نوێی ئامادەکردنی لیستی مووچە و پێدانی مووچە) لە پڕۆژەى ”هەژمارى من” .