وەرزش ـ زاری کرمانجی:
وەرزی 2018-2019 رووداوێکی سەیر روویداوە کە لەم رۆژانە ئاشکرا بووە، ئەویش لەبارەی یاریی فایناڵی جامی شای ئیسپانیایە.
25ـی ئایاری 2019 لە یاریگەی پینتۆ ڤیامارین، بارسێلۆنا و ڤاڵێنسیا لەفایناڵی جامی شا بەیەک گەیشتن، تێیدا یانە کەتەلۆنیەکە تووشی شکست بوو و نازناوەکەی لەدەستدا.
لەو یارییەدا بلوگرانا، بەئەنجامی 2-1 شکستی خوارد، کە هیچ تەماشاکارێکی تۆپی پێ پێشبینی نەکردبوو.
راهێنەری ئەوسای ڤاڵێنسیا، نهێنییەکی سەیر لەبارەی بردنەوەی ئەو نازناوە ئاشکرا دەکات، کە مانای زۆر هەڵدەگرێ و جۆرێک لە یاریی کردنە بەئەنجامی یارییەوە.
مارسیلینۆ راهێنەری پێشووی ڤاڵێنسیا، دەڵێت: ” ساڵی 2019 کارگێری یانەی ڤاڵێنسیا پێیان گوتین، خۆتان بەدۆڕان بدەن لەو یارییە، تا جامی شای ئیسپانیا بێت بارسێلۆنا.”
مارسیلینیۆ، ئەوەش دەردەخات کە پێی گوتراوە” یاریی بە باشترین یاریزانەکان مەکە و هەوڵدە یارییەکەیان پێشکەش بکەیت، بەڵام ئێمە بڕیاری جیاوازماندا، ئەوەمان کرد کە شایستەی ناوی ڤاڵێنسیا بوو.”
لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو گوتانەی راهێنەری پێشووی ڤاڵێنسیا، تا ئەم ساتە نە یانە کەتەلۆنیەکە نە یانەی ڤاڵێنسیا هیچ کاردانەوە و وەڵامێکیان لەمەڕ ئەو پرسە نەبووە.