پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دۆلار بە بەراورد بە دوێنێ نزیكەی هەزار دینار ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە، هاوكات تومەنی ئێرانی تادێت بە بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی هاوشێوەی دۆلار دابەزینی زیاتر تۆمار دەكات، سەرجەم جۆرەكانی دیكەی دراویش گۆڕانكاریان بەسەرداهاتووە.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، ئاماژەی بەوەشدا بەرزی و نزمی دۆلار كاریگەری كردووەتە سەر بازاڕ و سەرجەم دراوەكانیش بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە ,147هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە شەش ملیۆن و 50 هەزار تومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرەی توركی بەرامبەر بە سێ ملیار و 350 لیرە مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر 108 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 125دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 4,600 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 هەزار تومەن بەرامبەر بە 2,500 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.