مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
منداڵێكی كورد لە كاتی كۆڵبەری لە سنووری سەقز بەهۆی سەرمابردنەوە گیانی لەدەستدا.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بڵاوی كردەوە ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 24ی ئازاری 2024، هەستیار عەبدولكەریمی تەمەن 15 ساڵ و خەڵكی دیواندەرە، لە كاتی كۆڵبەری لە سنووری (مێشاو)ی سەقز بەهۆی سەرمابردنەوە گیانی لەدەستدا.
تەرمی ئەو منداڵە كۆڵبەرە دوێنێ دووشەممە لەلایەن خەڵكی ناوچەكەوە بینراوەتەوە و بۆ نەخۆشخانەی سەقز گواستراوەتەوە.
هاوكات منداڵێكی تری كۆڵبەر بە ناوی میلاد حوسێنی تەمەن 16 ساڵ، لە هەمان ڕۆژ بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی ئێران بە سەختی بریندار كرا.