زارى کرمانجى-سۆران:
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت: تۆمارکردنی ناوی، لیست، کەس و قەوارەکان تەنیا دوو رۆژى ماوە و ئەو وادەیەش درێژ ناکرێتەوە.
ئۆفیسی جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بڵاویکردۆتەوە، ئەو وادەیە پشت بەست بە خشتەی کردارەکی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی عێراق دانراوە، بۆیە ئەگەرى درێژکردنەوەی نییە.
بەپێى زانیاری، جگە لە کەسایەتییەکان، لیست و قەوارەکان تا ئێستا ناوی بەربژێرانی خۆیان پێشکەش بە کۆمسیۆن نەکردووە، تا داتا بکرێن و ناویان ئامادەبکرێ بۆ رۆژی هەڵبژاردن، ئەوە لە کاتێکدایە کۆتا وادە، رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە 28ى ئازارى 2024 دەبێت، بۆ تۆمارکردنى ناوى کەس و قەوارەکان.