زارى کرمانجى-سۆران:
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق دەڵێت: حكومه‌تی فیدراڵ له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان رژد نییه، چونكه عێراق له‌و پرسه زه‌ره‌ری نه‌كردووه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له ئارادایه پلانه بۆ لاوازكردنی هه‌رێمی كوردستان.
نه‌هرۆ رواندزی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق گووتى: ”هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌وه زیانی به‌ركه‌وتووه و ئه‌و زیانبهركهوتنهش پلانی هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نی عێراقه بۆ لاوازكردنی هه‌رێمی كوردستان.”
هەروەها گووتیشى ”هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن له‌ناو حكومه‌تی عێراق كار ده‌كه‌ن به ئامانجی لاوازكردن و له‌قالبدانی قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، بۆیە پێویستە كورد بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه ئاماده‌كاری و پلانی پێچه‌وانه‌ی هه‌بێت.
ئاماژەى بەوەشکرد، سكاڵام پێشكه‌ش به دادگای فیدراڵی كردووه سه‌باره‌ت به جیاوازی نرخی نه‌وت و به‌نزین له‌نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستان. گوتیشی، دادگا 31ـی ئه‌م مانگه سه‌باره‌ت به‌و سكاڵایه كۆده‌بێته‌وه.
نه‌هرۆ رواندزی باسى لەوەشکرد، هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نی ناو حكومه‌تی عێراق زانیاریی چه‌واشه‌كارانه و نادروست ده‌ده‌نه دادگای فیدراڵی، بۆیه ئه‌و دادگایه هه‌ندێك جار له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیارییە هه‌ڵانه بڕیاری ناڕاست له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌كات.
پتر روونیکردەوە، ره‌شنووسی یاسای نه‌وت و غاز تا ئێستا به‌هۆی یه‌كنه‌بوونی ناو ماڵی سیاسی عێراقی ئاماده‌نه‌كراوه و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان نه‌كراوه.