زاری كرمانجی – سۆران :
سەرۆكوەزیرانی عێراق راگەیاند لە داهاتوو مامەڵە لەگەڵ ئەو بانكانەی هەرێم دەكەین كە لەبانكی ناوەندی تۆمار كراون.
محەممەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق تایبەت بە مووچەی كوردستان قسەی كردوو و گوتی “خەریكە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان كێشەی مووچە بە تەواوەتی چارەسەر دەبێت و بۆ دابەشكردنی مووچەش مامەڵە لەگەڵ ئەو بانكانە دەكەین كە ئەهلین، بە مەرجێك ئەو بانكەی مامەڵەی لەگەڵ دەكەین، لە بانكی ناوەندی تۆمار كرابێت،”
یەكێك لە پڕۆژە گرنگە دیجیتاڵییەكانی بانكی لە هەرێمی كوردستان، “هەژماری من”ە كە لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ مووچەی فەرمانبەران دروست دەكرێت و وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم لە دواین دیمانەیدا گوتی، پڕۆژەی هەژماری من بە رەزامەندیی محەمەد شیاع سوودانی دەست پێ كراوە.
بۆیە هەژماری من دەبێتـە سەكۆی یەكەمی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، لە ماوەیەكی كەمدا تەواوی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كارتی هەژماری منیان بۆ دروست دەكرێت.