زارى کرمانجى-سۆران:
شاندێکی پڕۆژەی “هەژماری من” سەردانی بەغدای کردووە و لەگەڵ شاندێکی حکوومەتی عێراق و بانکی ناوەندیی کۆدەبێتەوە.
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممەوە، 24-03-2024، شاندێکی پڕۆژەی “هەژماری من”ـی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، 25-03-2024، لەگەڵ شاندێکی حکوومەتی عێراق و بەرپرسانی بانکی ناوەندیی کۆببێتەوە.
بەپێى سەرچاوەکانى هەواڵ ”مەبەست لە چوونی شاندەکە بۆ بەغدا، بۆ تاوتوێکردن و خستنەڕووی وردەکاریی پڕۆژەی “هەژماری من”ـی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ حکوومەت و بەرپرسانی بانکی ناوەندیی عێراق. هاوکات باس لە پرۆسەی کردنەوەی هەژماری بانکیی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت”.
تاوەکو ئێستا زیاتر لە 240 هەزار فەرمانبەری کەرتی گشتیی مامەڵەی پڕۆژەی “هەژماری من”ـی بۆ کراوە و زیاتر لە 130 هەزار فەرمانبەریش کارتە بانکییەکەیان وەرگرتووەتەوە و پرۆسەکە بە خێرایی بەڕێوە دەچێت.