مستەفا دۆلەمەری- زاری كرمانجی :
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڵاویان كردەوە كە لەماوەی یەك هەفتەدا لەلایەن بنكەی نشینگەو پاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، دەستیان گرتووە بەسەر پێنج پاسپۆرتی تەزویركراو، كە هەڵگری رەگەزنامەی توركی و سووری بوون و دەیانەویست لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران تێپەرببن بۆ لای ئێران، هەڵگرانی ئەو پێنج پاسپۆرتە، نەك تەنیا پاسپۆرتیان تەزویر بووە، بەڵكوو مۆری هاتنیان تەزویر كردبوو و لە پاسپۆرتەكانیان دابوو، خۆشبەختانە بە لێهاتوویی، شارەزایی و زیرەكی ئەفسەر و كارمەندانی بنكەی نشینگە و پاسپۆرتی حاجی ئۆمەران، پاش وردبینی كردن و لیكۆلینەوە توانیان پاسپۆرت و مۆری تەزویر دیاری بكەن.. شایەنی باسە، ئەمساڵ ئەوە چەندین جارە پاسپۆرت و مۆری جیاجیای تەزویر لە لایەن كارمەندانی بنكەی نشینگە و پاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە خاڵی پشكنینی پاسپۆرت، دەستیان بەسەردابگرن.