” داعش هێشتا مەترسی و هەڕەشەیە بۆ سەر عێراق”
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ی 3ی 2024، ئاژانسی هه‌واڵی ڕووسیا له زاری ئه‌لینا ڕۆمانۆسیكی، باڵوێزی ئه‌مریكا له عێراق بڵاوی كرده‌وه و كه باڵوێزه‌كه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه: “داعش هێشتا مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر عێراق، هه‌رچه‌نده لاواز بوونه، به‌ڵام ئێمه كاره‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی بنچینه‌یی ته‌واو نه‌كردووه و ده‌مانه‌وێ بزانین كه هێزه عێراقییه‌كان توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشیان هه‌یه و داعش ڕێكخراوێكی تیرۆریستییه و پێویسته له هه‌موو شوێنێك كۆتاییان پێبهێندرێت”.
باڵوێزی ئه‌مریكا له عێراق، ئه‌وه‌شی خستووته‌ڕوو ” ئه‌مریكا و عێراق پابه‌ندن به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و كاره‌كان له چوارچێوه‌ی پێكه‌وه كاركردن بۆ داڕشتنی داهاتووی هاوبه‌شییه‌كی ئه‌منی دوو لایه‌نه‌ی به‌هێزی نێوان ئه‌مریكا و عێراق”.