پشتیوان كهریم-سۆران:
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، هاووڵاتییەكی گوندی ماویلیان، سەر بە قەزای ڕواندز، لە چیایی رۆڵە لە سنووری قەزای ڕواندز، بەرمین كەوت و گەیاندرایە نەخۆشخانە.
رێبوار سەیفەدین، بەرپرسی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند “ ئەو هاووڵاتییەی بەر مین كەوتووە ناوی ( هەینی سەباح ئەحمەد)ە خەڵكی گوندی ماویلیانە بەشێكی دەم و شەویلگەی ددانی زامدار ببوو، دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی پزیشكی ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئمێرجنسی هەولێر كرا.