ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند” بڕیاری مەكتەبی سیاسی بۆ بەشداری نەكردنی پرۆسەی هەڵبژاردن بڕیارێكی زۆر ژیرانە و كوردستانیانە بوو، چونكە پارتی ناچێتە هەڵبژاردنێكەوە هەر لە ئێستاوە ئەنجامەكەی دیارە.
د. مەیادە نەجار زیاتر روونیكردەوە ” بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی بڕیاری نادەستوورین و پارتی بەهیچ شێوەیەك ناچێتە ژێر باری هەندێ بڕیار و ئەجێندای سیاسی.”
د.مەیادە گووتیشی ” پێشبینی دەكەم مەرجەكانی پارتی جێبەجێ بكرێن، چونكە بەبێ پارتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان كارێكی ئەستەمە، لەبەر ئەوەیش چاوەڕێ دەكەین داواكارییەكانی پارتی جێبەجێ بكرێن و پارتی بەشداربێت لە هەڵبژاردن”.