پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی:
ماوەیەکە بەهای دۆلار لە سەر ئاستی عێراق ناجێگیرەو بەرزی ونزمی بەخۆیەوە دەبینێت، هەوڵەکانی حکومەتی عێراقیش بەردەوامن لە هەمبەر جێگیری بوونی بەهای دۆلار بەڵام گرژیەکانی ناوخۆی ودەستوەرانە نێودەڵەتییەکان وای لە وڵاتەکە کردووە کە نەتوانرێت تا ئێستا بەهای دۆلار جیگیر بکرێت .
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دوو شەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دۆلار بە بەراورد بە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو ڕووی لەدابەزینی زیاتر کردووە و رۆژ بە ڕۆژیش بە های ڕوو لە دابەزین دەکات، هاوکات توومەنی ئێرانی تادێت بە بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی هاوشێوەی دۆلار دابەزینی زیاتر تۆمار دەکات، سەرجەم جۆرەكانی دیكەی دراویش گۆڕانكاریان بەسەرداهاتووە.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، ئاماژەی بەوەشدا بەرزی و نزمی دۆلار كاریگەری كردووەتە سەر بازاڕ و سەرجەم دراوەكانیش بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە ,147,100 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە شەش ملیۆن 150 هەزار تومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرەی تورکی بەرامبەر بە سێ ملیار و 350 لیرە مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 107 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 124 مامەڵەی پێوە دەكرێت.