له وڵاتێكى ئهفريقى به دهيان منداڵ به هۆى بهكارهێنانى ئهو دهرمانهوه گيانيان له دهستداوه
زاری كرمانجی :
دوای ئەوەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە ڕایگەیاندراوێكدا هۆكاری مردنی دەیان منداڵی لە گامبیا گەڕاندەوە بۆ دەرمانێكی كۆكەی دروستكراوی وڵاتی هیندستان، زۆربەی وڵاتان هاوردەكردنی ئەو جۆرە دەرمانەیان راگرت و بەشێك لە وڵاتانیش بەكارهێنانی دەرمانەكەی قەدەغە كرد.
لە ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كۆنتڕۆڵی دەرمانی هەرێمی كوردستان یش هاتووە، رێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO ئاگاداری یەكی بڵاوكردەوە سەبارەت بە چوار مادەی كومپانیای بەرهەم هێنەری هیندی مەیدن فارماسیوتیكالس
( Maiden Pharmaceuticals Limited (Haryana, India)
بەرهەمەكان بریتین لەو چوار ماددەی خوارەوە
1-Promethazine Oral Solution.
2-Kofexmalin Baby Cough Syrup.
3- Makoff Baby Cough Syrup.
4-Magrip N Cold Syrup.
شیكاری تاقیگەیی بۆ نمونەی هەریەك لە چوار بەرهەمەكە پشتڕاستكراوەتەوە كە بڕێكی قبوڵنەكراو (ژێر ستاندەرد) لە مادەكانی
( diethylene glycol and ethylene glycol) وەك (contaminants) پیسكەریان تێدایە كە مادەی ژەهراوین بۆ مرۆڤ كاتێك دەخورێن و دەتوانن ببنە هۆی مردن.
باس لەوەش كراوە، كاریگەرییە ژەهراوییەكانی بریتیە لە ئازاری سك، ڕشانەوە، سكچوون، نەتوانینی میزكردن، سەرئێشە، گۆڕانی باری دەروونی، و برینداربوونی توندی گورچیلە كە لەوانەیە ببێتە هۆی مردن.
ئەوەش باسكراوە:”تا ئێستە ئەم چوار بەرهەمە لە وڵاتی گامبیا دەستنیشان كراون، بەڵام لەوانەیە لە ڕێی بازاڕە نافەرمییەكانەوە بەسەر وڵاتان یان ناوچەكانی دیكەدا دابەشكرابن”.
لەبارەی بوون ئەو بەرهەم لە بازاڕەكانی كوردستان، ئەو دامەزراوەیە دەڵێت:” ئەو چوار بەرهەمە لە هەرێمی كوردستان رێگەیان پێ نەدراوە و هاوردەی هەرێمی كوردستان نەكراون و مۆلەتی بەكارهێنانیان نییە، بۆیە هاووڵاتییان ئاگادار دەكەینەوە كە لە ئەگەری بە قاچاخ هاتنی بۆ ناو بازارەكانی هەرێمی كوردستان خۆیان بە دووربگرن لە بەكارهێنانی ئەم بەرهەمانە.