شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی ئافرەتان، باس لە پشكنینی سۆنەر دەكات و ئەوەش دەخاتەڕوو كە چەند جۆر سۆنەر هەن و هەر كامێكیان بۆ چ حاڵەتێك بەكاردەهێندرێن.
د. بنار دزەیی، پزیشكی پسپۆڕی منداڵبوون و ئافرەتان و نەزۆكی، دەڵێت” لەم بابەتە باس لە پشكنین بە سۆنەر و جۆرەكانی دەكەین، كە بریتین لەمانە:
-سۆنەری ئاسایی 2D، ئەم سۆنەرە بۆ هەموو خانمێكی دووگیان دەكرێت، بە مەبەستی دیاریكردنی لێدانی دڵی منداڵ، رەگەزەكەی، رێژەی ئاوی دەوری منداڵ و وێڵاش، بوونی حاڵەتی زگماكی و دیاركردنی تەمەنی دووگیانیەكە.
-سۆنەری ملەوەن یان دۆپلەر، ئەمەیان لە راستیدا وێنەكە رەنگاورەنگ ناكات، بەڵكو بۆڕی خوێنەكان رەنگ دەكات، ئەم سۆنەرە بۆ زانینی رێژەی رۆشتنی خوێن دەكرێت لە دایكەكەوە بۆ كۆرپەكە و رۆشتنی خوێن لە ناو سوری خوێنیدا، ئەمەش لە هەندێ حاڵەتی دیاریكراو دەكرێت وەك خوێن خەستی دایكەكە، بوونی پەستانی خوێن و شەكرە، حاڵەتی نائاسی لەدووگیانیەكانی پێشوودا، ئەم سۆنەرە لە دوای 13 هەفتە بە دواوە دەكرێت.
-سۆنەری 3Dو 4D ئەمەش بەشێوازی بەرجەستە وێنەی منداڵەكە نیشان دەدات و لە نێوان 24 تا 32 هەفتەی دووگیانی دەكرێت، ئەم سۆنەرە لە هەندێك حاڵەتی تایبەت ئەنجام دەدرێت وەك بوونی لێوی كەروێشكی، كێشە لە بڕبڕەی پشت و حاڵەتی زگماكی لە دڵی كۆرپەلە.