مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تلیگرام ڤیدیۆی هەڵدانی فڕۆكێكى بێفڕۆكەوانی بڵاو كردەوە و ڕاگەیاند كە وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیلیان لە ڕێگەی ئەو فڕۆكەوە كردووەتە ئامانج.
مقاوەمەی ئیسلامی سەر بە میلیشیا شیعەكانی نزیك لە ئێران، ڕاگەیاندراوێكیان بڵاو كردەوە و دەڵێن “بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بارەگای وەزارەتی بەرگری قەوارەی زایۆنیمان لە خاكە داگیركراوەكانمان كردە ئامانج.”
مقاوەمەكە ئاشكراشی دەكات كه لە مانگی ڕەمەزان، لە پێناو بەئامانجگرتنی پێگەكانی ئیسرائیل و سەرخستنی غەززە هێرشەكانیان زیاد دەكەن.