زاری کرمانجی :
شارەزایەکی کەشناسی، رایگەیاند؛” به‌هۆی كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك له‌ده‌ریای سوره‌وه پێشبینی ده‌كه‌م نیوه‌رۆی سبه‌ی یه‌كشه‌مه شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه , سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی شه‌پۆله‌كه له ناوه‌ڕاستی عێراق و گه‌رمیان و كه‌ركوكه‌وه ده‌بێت به‌تێپه‌ڕبونی كات ده‌گاته سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ولێر و دهۆك و ڕاپه‌رین و سۆران , كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی لاوازه له سنوری دهۆك و هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری.
محەمەد کەلاری شارزای بواری کەشناسی، رایگەیاند:” كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه له ئێواره و شه‌وی یه‌كشه‌مه قوڵ ده‌بێته‌وه به‌هۆی گه‌شتنی چه‌قی نزمه په‌ستانه‌كه كه1000hpa میلیباره هه‌ربۆیه هۆشداری ته‌رزه و لێزمه باران و هه‌وره تریشقه و هه‌وری سۆپه‌رسێڵ ده‌ده‌م له گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه و به‌شێكی سلێمانی به‌تایبه‌تی نێوان كه‌لار بۆ خانه‌قین پێشبینی زیاتر له ٧٠ ملم باران ده‌كه‌م هه‌ندێ جێگا ده‌گاته ١٠٠ ملم باران به‌تایبه‌ت كاته‌كانی شه‌وو هۆشداری هاتنی لافاوی زۆری له‌ناكاوو ده‌ده‌م و پێویسته تیمه‌كان له ئاماده‌باشیدابن به‌تایبه‌ت گه‌رمیان ئه‌گه‌ری بای توند و ته‌رزه‌ش هه‌یه .
گووتیشی:” شه‌پۆله‌كه نیوه‌ڕۆی دووشه‌مه كۆتای پێدێت وكهش ئاسایی ده‌بێته‌وه ..
پێشبینی بڕی باران بارین بۆ سبه‌ی واتا تێكڕای شه‌پۆله‌كه كه سبه‌ی ده‌گاته كوردستان
هه‌ولێر 3 ملم
سلێمانی 27 ملم
دهۆك 1 ملم
كه‌ركوك 16 ملم
هه‌ڵه‌بجه 29 ملم
گه‌رمیان 50 بۆ 100 ملم
سۆران 5 ملم
ڕاپه‌رین 6 ملم