زاری کرمانجی-سۆران:
كۆڵبەرێكی خەڵكی جوانڕۆ، لە سێهمين رۆژی نەورۆزدا لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ئێران گیانی لەدەستدا.
دوێنێ شەممە 23ـى ئازاری 2024، كۆڵبەرێكی كوردی دانیشتووی جوانڕۆی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بە ناوی پەیمان ئەحمەد تەمەن 35 ساڵ لە ناوچە سنوورییەكانی نەوسود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوور پارێزەكانی ئێران كوژرا.
بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی كوردستان، تەرمی پەیمان تا ئێستا لە ژێر دەستی هێزەكانی ئێران دایە و ڕادەستی خانەوادەكەی نەكراوە.
هاوكات بە گوێڕەی ئامارێكی كۆڵبەر نیووز لە نێوان 21ی مانگی سێی ساڵی 2023 تا 21ی مانگی سێی ساڵی 2024،
44 كۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەكانی ڕۆژهەڵات و باشووری كوردستان شەهیدكراون و 400 كۆڵبەریش بریندار بوون كە لە نێو قوربانیان 37 منداڵی خوار تەمەنی 18 ساڵ هەن.