زاری كرمانجی :
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت پرۆژەی هەژماری من بەردەوامە و نزیکەی 300 هەزار مووچەخۆر بەشدار بوون و حکومەت پلانی هەیە تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم فەرمانبەران بەشدار بن لەو پرۆژەیەدا. پێشەوا هەوارامی، وتیشی،” لەم پرۆژەیەوە دەتوانین ڕێگری بکەین لە پارەی ناشەرعی و قاچاغ و سپی کردنەوە و پارەی پیس کە هێشتا هەندێک کەس لە هەرێم دەیانەوێت سەرچاوەی داهاتیان دیار نەبێت، ڕەنگە خەڵکی باڵای سیاسی هەبیت نایانەویت هەژماری منیان هەبێت بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە پارە سپیکردنەوەو لە قاچاغی کردن لە سنورەکان و لە قومار کردن

































































