رێكار مەلا حەسەن
ئومێدی هه‌ڵچنراو له‌سه‌ر مه‌حكه‌مه‌ی نا ئیتیحادی بۆ پاراستنی ده‌ستورێكی ژێرپێخراوی پێشێلكراو, ژیانه‌وه‌یه له‌سه‌ر بنجی باب و باپیران. ئه‌م چه‌پڵه لێدانه بۆ مه‌حكه‌مه‌ی نافیدراڵی به ده‌رفه‌ت ده‌زانین زنجیره‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌م ده‌سته نادادپه‌روه‌ره مه‌زهه‌بییه كه ته‌نها دژی پێكهاته‌ی كورد نییه، به‌ڵكو ئامرازێكه به‌ده‌ستی بەشێکی شیعه‌ی عێراقه‌وه، وه‌كو چۆن بینیمان دوور له تایبه‌تمه‌ندی خۆی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی له كاره‌كه‌ی لادا، بیری خۆمان و گشت لایه‌كی بهێنینه‌وه به‌ڵكو هه‌م ئیراده‌ی خۆمانی پێ به‌هێزتر بكه‌ین و هه‌م ببێته مایه‌ی هیدایه‌تێكی سیاسی بۆ كه‌سانێك كه ئومێدی گه‌وره‌یان پێی هه‌یه.
له كه‌وتنه وێزه‌ی دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان:
- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.
- په‌كخستنی په‌رله‌مانی كوردستان.
- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی- هه‌رێمی كوردستان.
- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و گاز، كه په‌رله‌مانی كوردستان دهریچواندبوو، له ساڵی ٢٠٠٧, ئه‌مه لە كاتێكدا لە ماددەی ١١٥ ی ده‌ستوری پێشێلكراوی عێراق, جەخت لەوە كراوەتەوە, لەو پرس و بوارانەی دەكەونە چوارچێوەی دەسەڵاتە هاوبەشەكانەوە، هەرێمەكان دەسەڵاتی یاسادانانیان هەیە، لەوەش زیاتر لەكاتی ناكۆكی لەنێوان یاسای فیدراڵی و یاسای هەرێمەكان لەو بوارانەدا، ئەولەویەت بۆ یاسای هەرێمەكانە.
- ده‌ستبردن بۆ شێواز و په‌یكه‌ری دامه‌زراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان, وه‌كو یاسای هه‌ڵبژاردن, كه به‌گوێره‌ی ده‌ستوری پێشێلكراوی عێراق بودنیادنان و ڕه‌نگڕێژكردنی سیسته‌می سیاسی و ده‌مه‌زراوه‌ی هه‌رێم, ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم خۆیه‌وه.
- دوورخستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان, له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی تانه‌كانی په‌یوه‌ست به پرۆسه‌ی هه‌ڵژاردن له هه‌رێمی كوردستان و سپاردنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه به ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ری سه‌ر به (مجلس قچا‌و اڵاعلی)ی عێراق.
له كه‌وتنه وێزه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و دژایه‌تیكردنی ته‌وافقی سیاسی: - هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كورسی كۆتای پێكهاته‌كان, كه هێمای پێكه‌وه‌ژیان و مافی چه‌سپێندراوی پێكهاته‌كانه به گوێره‌ی ده‌ستوری پێشێلكراوی عێراق.
- بێ لایەن نەبوون و لایەنگیریكردن لە دانانی پۆستی سەرۆك كۆمار.
ئەوەش ڕوونە ئامانجە گەورەکە، قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستانە، کە تاک بە تاکمان بەرامبەر مێژوو و داهاتوشمان بەرپرسیارین بەرامبەری.لەم دۆخەدا کە پاساو هێنانەوە بۆ بەرگریکردن لە بڕیارەکانی دادگای نافیدڕاڵی ئاسانە و پۆپۆلیزمی سیاسیی و میدیایی ڕای گشتی چەواشە و سەرلێشێواو کردووە، تەنیا ئومێدێک, هەڵوێست و خۆبەدەستەوە نەدانی پارتییە، کە گومانی تێدا نییە سبەینێیەک بەڕێوەیە دادوەری لە نێوان پارتی و ئەو لایەنانەدا بکات .