زاری كرمانجی-سۆران:
مامۆستایەكی زانكۆ، دەڵێت: بافڵ و حیزبەكەی وەكو ئامرازێك لە دەستی عێراق و وڵاتێكی هەرێمی دژی هەرێمی كوردستان بەكاردەهێنرێن
د.سانع شەریف، مامۆستا لە فاكەڵتی یاسا و زانستە سیاسییەكانی زانكۆی سۆران، بۆ زاری كرمانجی گوتی: پشتگیری بافڵ تاڵەبانی لەو بڕیارانەی دژی هەرێمی كوردستان دەردەكرێن بە خیانەتێكی مێژوویی دادەنرێت، هیچ جیاوازییەكی نییە لەگەڵ ئەو خیانەتەی كە لە شازدەی ئۆكتۆبەر كرا كە بووە هۆی دروستبوونی حوكمێكی سەربازی لە ناوچە كوردستانییەكان، ئەوەی دادگای فیدراڵی دەكات بۆ نەمان و بچووكردنەوەی قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستانە كە بە خوێنی هەزارەها شەهید دروستبووە، گومانی تێدانیە كە ئێستا بافڵ و حیزبەكەی بەتەواوی كەوتوونەتە ژێر هەژموونی وڵاتێكی هەرێمی وەك ئێران و نەی توانیوە و نەشیویستوە وەك خاوەن پارتێكی نیشتمانی كوردی سەربەخۆیانە كار بكات، بەڵكو هەمیشە بۆتە ئامرازێك لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراق و ئێرانەوە دژی هەرێمی كوردستان بەكارهاتووە.
ئەو مامۆستایە، ڕوونیشیكردەوە: دادگایەك كە بەتەواوەتی بنەمای پێكەوەژیان لە هەرێم تێك بدات، داگایەك كە دامەزراوە دەستوورییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان بچووك بكاتەوە، دادگایەك كە لە بنەرەتدا نادەستوورییە و پاشكۆیەكەی بۆ سەردەمی بەعس بگەرێتەوە كە كیمیاباران و ئەنفالی كوردی ئەنجامدا، دەبێت چ ڕەوایەتیەك لەو سەربەخۆییەی دادگا هەبێت كە بافڵ دەیڵێت، جگە لە جێبەجێكردنی ئەجندای هەرێمی و دەستێكهەڵكردن لەگەڵ نەیارانی پێشكەوتنی حكوومەت و هەرێمی كوردستان.
د.سانع شەریف، مامۆستا لە فاكەڵتی یاسا و زانستە سیاسییەكانی زانكۆی سۆران، زیاتر دەڵێ: پاڵپشتیكردنی بافڵ تاڵەبانی لە بڕیارەكانی دادگای عێراق لە دژی هەرێمی كوردستان، بە خیانەت لە چوارچێوەی سیاسی كوردیدا تەماشا دەكرێت، ئامانجی تەنیا بەرژەوەندی حزبەكەیتی.