زاری كرمانجی-سۆران
دادگایەك كە بڕیارەكانی دژی كورد و كوردستانبن، یەكێتی بەبێ شك و گومان پشتگیری دەكات، هەروەك باڤڵ تاڵەبانی دەڵێت، دادگایەكی سەربەخۆ و دەستورییە و ناوزڕاندنی دادگای فیدراڵ رەتدەكەینەوە
هەڵمەت حاجی، نوسەرو چاودێری سیاسی دەڵێت : ” دادگایەك كە بڕیارەكانی دژی كورد و كوردستانبن، یەكێتی بەبێ شك و گومان پشتگیری دەكات، ئەی هەر ئەوەنییە دادگای فیدراڵی گوتی “ تەشهیرمان پێدەكرێ و قەبولی ناكەین”، یەكسەر باڤڵ تاڵەبانی هاتە خەت وتی “دادگایەكی سەربەخۆ و دەستورییە و ناوزڕاندنی دادگای فیدراڵ ڕەتدەكەینەوە، ئەوە ئەمری سەرۆكی دادگاكە بوو، هەموو یەكێتی بۆی هاتە خەت و پشتگیری كرد، خۆ كورد داوای پشتگیری بكات یەكێتی نایكات، چونكە ئیشیان بۆ كورد بوون نییە، بەڵكو لێدانە لە كورد”.
ئەوەش دەخاتەڕوو: ” یەكێتی ئەو حزبەیە كوا یەك جيهەت و شوێن و كەسێكم پێ بڵێن پشتگیری كورد و كوردستانی كردبێت یەكێتی و بافڵ دۆستبن لەگەڵیدا؟، دەستت ناكەوێت، دۆستەكانی یەكێتی و بافڵ تەنها نهيارى كوردن، بەس بگەڕێ و بێنە بەرچاوت دەیانت دەستدەكەوێت كە دژە كوردن و یەكێتی و بافڵ دەستی لەگەڵ تێكەڵكردوون و ڕێكەوتنی لەگەڵ كردوون و دۆستی گیانی بە گیانین لەگەڵ یەكتر.