سكرتێری پێشووی پەرلەمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا، روونیكردەوە : سەرۆكی یەكێتی بە پشتیوانیكردنی لە دادگای فیدڕاڵی و بڕیارە نادەستوورییەكانی دادگاكە، سەلماندی حزبەكەی هەوڵی لەناوبردنی پێكهاتەكان دەدات.
مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆكی پارتی چاكسازیی توركمان بە لە لێدوانێكیدا راگەیاند ” چاوەڕوان بووین بافڵ تاڵەبانی لە بەیاننامەیەكدا ڕەخنە لەوە بگرێت كە دادگای فیدڕاڵی لە چوارچێوەی دۆسیەی داوا دەرچووە و بڕیارێكی لە دژی پێكهاتەكانی كوردستان دەركردووە كە بە گووتەی حزبەكەی بێت، ئەوە داوای ئەوان نەبووە، چونكە ”یەكێتی دەڵێت ئێمە داوامان نەكردبوو كورسیی كۆتاكان هەڵبوەشێتەوە و دادگا خۆی ئەم بڕیارەی داوە”.
مۆنا قەهوزەچی زیاتر روونیكردۆتەوە” ئەم بەیاننامەیەی بافڵ تاڵەبانی سەلمێنەری ئەوەیە یەكێتی لە بنەماكانی دیموكراسییەت پاشگەزبۆتەوە و هەوڵی لەناوبردنی پێكەوەژیان لە هەرێمی كوردستان دەدات، وادیارە پێكهاتەكان بە بەشێك لەم وڵاتە هەژمار ناكەن و وای دادەنێن مافیان نییە”.
مونا قەهوەچی باسی لەوە كرد ” هەر پێكهاتەكان نا، بەڵكوو دادوەران و یاساناسان و زۆربەی توێژەكان پێیانوایە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی نادەستوورین، دادگاكەش نەیتوانیوە ئەم باوەڕە لای خەڵك دروست بكات، بۆیە كەسانی وەك بافڵ تاڵەبانی لەم كاتەدا دەڵێن بڕیارەكان دەستوورییە تاوەكوو بۆچوونی خەڵك بگۆڕن”.