زاری كرمانجی-سۆران:
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هێرشەكەی شەوی رابردووی سەر مۆسكۆی پایتەختی رووسیای بە تیرۆریستی ناوبرد و بە توندیش سەركۆنەی كرد.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوی كردەوە “بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی ڕابردووی مۆسکۆ دەکەم”.
مەسرور بارزانی بڵاویشی كردەوە “هاوخەمم لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان و بریندارەکان و خەڵک و حکوومەتی ڕووسیا لەم ساتە سەختەدا”.