” پارتی چاوەڕێی لێكدانەوەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دەكات”
” سیستەمی فرە بازنەیی لە هەڵبژاردنەكان رەتدەكەنەوە”
نووری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند” پابەندبوون بە دەستوور گرەنتی پێدانی ماف بە خاوەن ماف لە عێراق دەكات، نە حكوومەت نە هیچ هێزێكی سیاسی بیر لە پەراوێزخستنی كورد و وشكردنی سەرچاوەی داهاتەكەی ناكاتەوە”.
مالیكی ئاماژە بەوەدەكات” بەمزوانە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر دەكرێت”.
دەشڵێت” پێویستە یاسای نەوت و غاز لە عێراق دەربچێت تا مافەكان دابەش بكرێن و كۆتایی بەو ناكۆكییانە بهێندرێت ساڵانە لە بودجەدا دووبارە دەبنەوە.”
مالیكی گووتیشی” هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق رەت ناكەنەوە، ئەگەر هەڵبژاردن بكرێت، بەشداری تێدا دەكەن، بەڵام سیستەمی فرە بازنەیی رەتدەكەنەوە چونكە لەگەڵ هاوسەنگیی پێكهاتەی دانیشتووانی عێراق یەكناگرێتەوە”.
هەروەها گووتیشی” لە پەیوەندیەكدا لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دڵنیایی پێدام پارتی لە هەڵبژاردنەكانی هەرێم ناكشێتەوە، بەڵام چاوەڕێی لێكدانەوەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دەكەن”.