زاری كرمانجی-گەڵاڵە
لیژنەی ئابووری ناحیەی گەڵاڵە لە سنووری قەزای چۆمان، خاوەن دوكان و ماركێتەكان ئاگادار دەكاتەوە كە پابەندی ڕێنماییەكانی لیژنەی ئابووری و تەندروستی بن.
لەمبارەیەوە لیژنەی ئابووری ناحیەی گەڵاڵە بڵاوی كردووەتەوە، لە ژێر سەرپەرشتی بەڕێوەبەری ناحیەی گەڵاڵە، سەردانی چەند ماركێت و دوكان و شوێنی كاسبكارانمان كرد، لە سنووری ناحیەی گەڵاڵە دوای پشكنین بۆ لە نزیكەوە ئاگادار بوون لە كاڵاو خۆراكی ماوەبەسەرچوو، چەند ڕێنماییەكمان بە خاوەنەكانیان دا، لە پێناو پاراستنی تەندروستی هەموو لایەك.