پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی:
ماوەیەكە بەهای دۆلار ناجێگیرە و بەرزی و نزمی بەخۆیەوە دەبینێت، هەوڵەكانی حكوومەتی عێراقیش بەردەوامن لە هەمبەر جێگیر بوونی بەهای دۆلار، بەڵام گرژیەكانی ناوخۆی و دەستوەرانە نێودەڵەتییەكان وای لە وڵاتەكە كردووە كە نەتوانرێت تا ئێستا بەهای دۆلار جیگیر بكات.
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ شەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دۆلار بە بەراورد بە كۆتایی هەفتەی ڕابردوو ڕووی لە دابەزین كردووە و رۆژ بە ڕۆژیش بە هاكەی ڕوو لە دابەزین دەكات، هاوكات توومەنی ئێرانی تادێت بە بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی دابەزینی زیاتر تۆمار دەكات، سەرجەم جۆرەكانی دیكەی دراویش گۆڕانكاریان بەسەرداهاتووە.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، ئاماژەی بەوەشدا بەرزی و نزمی دۆلار كاریگەری كردووەتە سەر بازاڕ و سەرجەم دراوەكانیش بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە ,149,400 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە شەش ملیۆن 50 هەزار تومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرەی توركی بەرامبەر بە سێ ملیار و 365 لیرە مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر 108 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 125دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 4,500 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 هەزار تومەن بەرامبەر بە 2,500 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.