زاری كرمانجی-سۆران:
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لە راگەیەندراوێکدا کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتوو لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، کەشی ئەمڕۆ شەممە، 23-03-2024، “ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی نمە باران. هەندێکجار مامناوەند دەبێت هەروەها ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنووریەکاندا هەیە”.
لەبارەی کەشی سبەی یەکشەممەش، 24-03-2024، ئاماژە بەوە کراوە، “ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانی پچر پچر. لە کاتەکانی ئێوارەدا رێژەی دابارین زیاتر دەبێت لە ناوچەکانی گەرمیان و هەڵەبجە و هەندێ ناوچە لە باشووری پارێزگای سلێمانی.”
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 17
سلێمانی: 15
دهۆک: 16
کەرکوک: 18
هەڵەبجە: 17
زاخۆ: 17
سۆران: 13
حاجی ئۆمەران: 6
گەرمیان: 22