زاری كرمانجی-سۆران:
دەزگای گشتیی كاروباری مین، هاووڵاتییان لە مەترسی هاتنەخوارەوەی مین ئاگادار دەكاتەوەو دەڵێت: ” لە قەراغ چەم و ڕووبارەكان نزیك مەبنەوە”.
دەزگای گشتیی كاروباری مین، بڵاویكردۆتەوە ”بـــەهۆی بەفر و بارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو، مــەترسی هاتنەخوارەوەی مین هەیە لە ناوچە شاخاوییەكان، بۆیە بە هیچ شێوەیەك هاووڵاتییان لە ناوچە مینڕێژكراوەكان و قەراغ چەم و ڕووبارەكان نزیك مـــەبنەوە”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لــە كــاتی بینینی میـن و تـەقـەمـەنی، دەستكاری مەكەن و پەیوەندی بە هێلی گەرمی دەزگای مین ژمارە ( 182 )وە بكەن.