شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی وردی نەشتەرگەری هەرس، ئاماژە بە چەند خاڵێكی گرنگ دەدات بۆ كەمكردنەوە و دووربوون لە كێشەكانی گەدە لە مانگی رەمەزاندا .
د. هێمن حسێن، پزیشكی پسپۆڕی وردی نەشتەرگەری هەرس، جگەر، پەنكریاس و قەڵەوی، بە زاری كرمانجی راگەیاند” بۆ ئەوەی لە مانگی رەمەزاندا دوور بكەویتەوە لە كێشەكانی گەدە، ئەوا ئەم خاڵانەی خوارەوە جێبەجێ بكە:
- ئێواران و پارشێو دووربكەوە لە زۆر خۆری، چونكە زۆر خواردن پەستان دەخاتە سەر گەدە و ناڕەحەت دەبیت و خواردن بە باشی هەرس ناكرێت.
- هەندێك خواردن سنووردار بكە وەك خواردنە زۆر چەورەكان و سوورەكراو، چونكە هەرس هێواش دەكەنەوە و دەكرێت دڵەكزێ دروست بكەن.
- دووركەوتنەوە لە خواردنی تیژ، لەبەر ئەوەی بۆ هەندێك كەس دەبێتە هۆی ئازاری گەدە.
- لەسەر خۆ نان بخۆ و پەلە مەكە، هەروەها دوای نان خواردنیش وا باشترە پیاسەیەك بكەیت و جوڵەت هەبێت.
- ئەگەر دەرمانت هەیە بۆ كێشەكانی گەدە وەك ترشەڵۆك، پێویستە بەردەوام
بیت و وازی لێنەهێنیت.