چارەسەركردنی كێشەی تێچووی نەوتی هەرێمی كوردستان خێراتر كراووە و هەوڵ دەدرێت بە زوویی چارەسەری بكەن.
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە دیمانەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگی ئەمریكی، راگەیاند” حكومەتی فیدراڵی هەڵسەنگاندن بۆ پێشنیاری هەمواركردنەوەی بودجەی عێراق دەكات، بە پەسەندكردنی ڕێگە دەدرێت حكومەتی عێراق تێچووی دەرهێنان و كاری كۆمپانیا نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان بدات”.
زیاتر روونی كردۆتەوە” گەورەترین كێشەی ئەم پرسە بڕی تێچووی دەرهێنان و بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتە لە هەرێم لەبەر ئەوەی جیاوازییەكی زۆری لەگەڵ ناوەڕاست و باشووری عێراقدا هەیە، و لەئەگەری هەمواركردنەوەی یاسای بوودجە، هەرێمی كوردستان دەتوانێت دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوت بۆ دەرەوە بكات”.