شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕ، چەند ئامۆژگاریەك دەداتە خەڵك و دەڵێت” هەندێ وشە لە گەوهەر بەنرخترن بۆ تەندروستی ژیانت و هەوڵبدە پەیڕەویان بكەی.
د. بەدر سورچی، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر و پسپۆڕی گیادەرمان، بە زاری كرمانجی راگەیاند” تا دەتوانن تەندروست بژین و گوێ لە ئامۆژگارییەكانمان بگرن، زۆر ئاسانە ئەگەر بتانەوێت دەتوانن جێبەجێ بكەن.
ئەم پزیشكە دەشڵێت”تا دەكرێ خواردنی كەم و سروشتی و باش بخۆن، ئەگەر خۆش و بەتامیش نەبێ، چونكە مەرج نییە هەموو خۆشیەك بەتام و هەموو بەتامێكیش باش بێت، واز لە خواردنی سوركراو، چەور، شەكر و سوێری بێنە یاخود كەمیان بكەوە، ئاوی شلەتێن وەك پێویست بخۆرەوە 10 تا 15 پەرداخ.
د. بەدر سورچی، ئاماژەی بەوەشكرد” رۆژانە پێش نان خواردن 3 تا 5 جۆر میوە و سەوزە بخۆ، هەروەها زوو بخەوە و زووش لە خەو هەڵسە كەمێكیش وەرزش بكە، كاتێ نەخۆش دەكەوی و دەرمانەكان دەخۆی پەلە مەكە بۆ زوو چاكبوونەوە و پەنا بردنە بەر خواردنی دەرمانی زیاتر ئارام بگرە تا ئەو دەرمانانەی كە خواردیتت ئیشی خۆیان بكەن بۆ چاكبوونەوەت، لە هەمووی گرنگتر واز لە ژیانی خەڵك بێنە و خەریكی ژیانی خۆتبە چونكە تووشی نەخۆشی دەروونی دەبیت.