زارى کرمانجى:

وه‌زیری كاری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رپرسانی حكومی له به‌رانبه‌ر به‌شداریكردنیان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا “ده‌بێته هۆی داڕووخانی ده‌وڵه‌ت“.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی خزمه‌ت و وه‌زیری كاری عێراق رایدهگەیەنێت، پابه‌ندكردنی به‌رپرسانی حكومی به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێش شه‌ش مانگ له به‌رانبه‌ر به‌شداریكردنیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو، به‌گوێره‌ی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان، “ده‌بێته هۆی داڕووخانی ده‌وڵه‌ت”.
ئه‌سه‌دی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “دۆسیەی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له‌ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێشنیاز نه‌كراوه و زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان پشتیوانی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن ناكه‌ن، به‌ڵام ته‌نها ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌یه‌وێ هه‌مواری بكاته‌وه و 20 كورسی دیكه‌ی په‌رله‌مانی زیاتر بكات”.
دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق، سێ یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌رچووه، دووانیان گۆڕانی ڕیشه‌ییان تێدا كرا و چه‌ندین بڕگه‌ش هه‌مواركراوه‌ته‌وه. ئێستا هه‌وڵ بۆ هه‌مواریی چواره‌م ده‌درێت، كه ئه‌مه‌ش پێویستی به ڕه‌زامه‌ندیی زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه.
به‌گوته‌ی به‌رپرسانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ڕایه‌كی یه‌كگرتوویان بۆ هه‌مواریی یاساكه هه‌یه، به‌ڵام نازانرێت چۆن و به‌چ ڕه‌شنووسێك ده‌بێت، ئه‌مه هێشتا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام پرسی بێبه‌شكردنی وه‌زیر و سه‌رۆك وه‌زیران له خۆ كاندیدكردنیان یه‌كێك ده‌بێت له بڕگه‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌كه، له‌گه‌ڵ به‌شداریی عێراقیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له هه‌ڵبژاردن له یاساكه‌دا زیاد ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن، ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تیی نووری مالیكی، كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سیسته‌می فره بازنه‌یی له‌جیاتی یه‌ك بازنه بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م بیرۆكه‌یه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی دیكه‌ی شیعه‌وه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه و پێیانوایه به فره بازنه‌یی هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی 2021 كورسی و ده‌نگێكی زۆریان لەدەست ده‌چێت.
به گوێرەی سه‌رچاوه سیاسییه‌كان، هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ڕه‌وتی سه‌در به ده‌رفه‌ت ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكه‌نه‌وه و به‌زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی تێیپه‌ڕێنن، تاكو له حاڵه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌درییه‌كانیش گه‌ر زۆرینه‌شی به‌ده‌ستهێنا، نه‌توانێ كێبڕكێ له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بكات.