شەهلا رەشید- سۆران
پزیشکێکی پسۆڕ، چەند رێنماییەک دەدات بۆ نەهێشتی قەڵەوی و ورگ لە مانگی رەمەزان.
د. کامەران رەسوڵ، پزیشکی پسپۆڕی خۆراک، بە زاری کرمانجی راگەیاند: قه‌ڵه‌وی ورگ گه‌ورەترین مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی و ژیانی مرۆڤ، بۆیەش له مانگی رەمهزاندا په‌یڕوکردنی رێنمیایی و سیستمی خۆراکی دروست رووڵێکی گرنگی هه‌یه بۆ که‌مکردنه‌وه و نه‌هێشتنی قه‌ڵه‌وی ورگ.
رێنماییەکان بریتین لەمانە:
ـــ خواردنی ماستی بێ چه‌وری به به‌رده‌وامی و لانی که‌م هه‌فته‌ی سێ جار رووڵێکی گرنگی هه‌یه له که‌مکردنه‌وه و نه‌هێشتنی چه‌وری ورگ، یه‌کێکە له هه‌رە خۆراکه باشه‌کان له پارشێو، ده‌توانرێت له به‌ربانگیش دا بخورێت.
ـــ که‌مکردنه‌وه‌ی بڕی ئه‌و خۆراکانه‌ی ده‌بنه هۆی ئاوسانی سک و زیادکردنی غازات وه‌ک پاقله‌مه‌نییه‌کان و شیر و ئەو خواردنانەی بە هه‌ویر دروست دەکرێن به تایبه‌ت له‌و که‌سانه‌ی کۆنیشانه‌ی ته‌هیجی کۆڵۆنیان هه‌یه ۰
ــ زۆر خواردنی سه‌وزه و میوه به‌تایبه‌ت خۆماڵییەکان وه‌ک رێواس، خەیار، کاهوو ، کێوی ،مزره سێ‌و ، هه‌ڵوژه‌ی سه‌وز ، ترۆزی و شووتی ۰
ـــ زۆر خواردنی سێ‌و به‌بێ توێکڵ و مزره‌مه‌نییه‌کانی وه‌ک سیندی ، گره‌یب فروت ، لیمۆ ، پڕهتهقاڵ ، سه‌وزه و گه‌ڵاتۆخه‌کان ۰
ـــ نه‌خواردنی شیرینی، سارده‌مه‌نی، ڤاست فوود، که‌باب و دوگ، بۆ کەسێ کیتۆ و لۆکارب نەکات سه‌روپێ ۰
ـــ وازهێنان له خواردنه‌وه گازییەکانی وه‌ک بیبسی، كۆلا، فانتا، سێفن، سپڕایت، شه‌ربه‌تی گیراوه و شه‌ربه‌تی میوه‌ی فرێش ۰
ـــ خواردنه‌ی دوانزه په‌رداخ یا زیاتر له ئاو رۆژانه ۰
ـــ وازهێنان له بنێشت جوین، چونکه ده‌بێته هۆی ئاوسانی سک ۰
ـــ وه‌رزشکردنی تایبەت بە ورگ رۆژانه بۆ ماوه‌ی نیو کاتژمێر یان زیاتر ۰
۱ـــ خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز و گوڵه به‌یبوون یان ئاوی گه‌ڵای جاتره پێش نووستن