لە پەیامێكدا سەرۆكی وەزیرانی عێراق وێرایی ئەوەی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە خەڵكی كوردستان دەكات و دەڵێت: ” بەو ئومێدەی ئەم بۆنە مەزنە ببێتە بەدیهێنەری داهاتوویەكی گەش”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21/3/2024، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە پەیامێكدا كە بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بڵاوی كردووەتەوە، ڕایگەیاندووە: “گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی كوردی ئازیز لە هەرێمی كوردستان و سەرجەم خەڵكی عێراق دەكەم، بەو ئومێدەی ئەم بۆنە مەزنە ببێتە بەدیهێنەری داهاتوویەكی گەش.”
باسی لەوەش كردووە: “ئەم بۆنەیە بیرمان دەخاتەوە هیچ جێگرەوەیەك بۆ كاری پێكەوەیی نییە، بەرزڕاگرتنی بەها هاوبەشەكان و یەكچارەنووسیی و ئەو داهاتووەی پێكەوە دەینەخشێنین لە سەرانسەری عێراقدا.”
هەر لە پەیامەكەیدا، سوودانی دەڵێت: “نەورۆز جارێكی دیكە هەموو پارچەكانی وڵاتەكەمان بەسەر دەكاتەوە، ڕۆڵەكانی ئێمەش بەردەوامن لە كاركردن و بونیاتنان و پتەوكردنی هەنگاوەكان بۆ بەدیهێنانی خواست و ئامانجە هاوبەشكانی گەلی عێراق.”
سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی گەلانی ناوچەكە دەكات كە ئەم جەژنە دەكەنەوە و ئاماژەی بەوە داوە: “بەو ئومێدەم خوا سەقامگیریمان بۆ بگێڕێتەوە.”