فەخرەدین سرێشمەیی
بێدەنگی سەرۆک ئەوانی ماندوو کردووە، بڕیاری دادگا و هەڵپەرکێی جاش زادەکان و نوسینەکانیش هیچ ناگۆڕن، چاوەڕوانی کات بن سەرکەوتن لەڕێدایە، قسەی یەکلاکەرەوە لەسەری بڵندە، کەسێک لە سەرەتای پێگەیشتنی خەباتگێران و نیشتمان پەروەران وانەی نەتەوەیی و شکۆمەندی پێ بڵێن و ژیانی بۆ رزگاری و ئازادی تەرخان کردبێت و خاوەن کارێزما و جەماوەری فیداکار بێت، هێندە سەربلند و مەزنە، بە خاینان و خاکفرۆشان نەوی نابێ..
یارو نەیارچاوەڕێ بن ئەوە ئێمەنین وادەڵێن بەڵکو مێژوو شاهێدی ئەو ڕاستییە، سەرەتا هەڤاڵانمان نیگەران دەبن و دوژمنانیش ئاهەنگ دەگێڕن، پارتی بەسەبرە ئەمما بەزەبرە و درەنگیش پێدەکەنێ، حزبێکی نوزە درێژە ئەگەر بەرانبەرەکەی نەدات لەزەوی لەپەلوپۆی دەخات، مێژو پێمان دەڵێ کە چەندان کەس و لایەن دژایەتی ماڵی بارزانی کرد بەڵام تەخت و تەڕاجییان وێرانبوو .