زاری كرمانجی :
ڕۆژی چوارشەممە 20ی ئاداری 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە .
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛
بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی 2724ی كوردییەوە پیرۆزبایی لە خەڵكی خۆشەویستی كوردستان و كوردستانیانی دەرەوەی وڵات دەكەم. هەروەها پیرۆزبایی لە هەموو ئەو گەلانەش دەكەم كە یادی نەورۆز دەكەنەوە. هیوای خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەك دەخوازم. نەورۆزتان پیرۆز