زاری کرمانجی-سۆران:
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، چەند رێنماییەكی گرینگ بۆ هاووڵاتییان لە کاتی کردنەوەی ئاگری نەورۆز بڵاوکردەوە.
ڕائد ڕەوەند هاودییانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، بۆ زاری کرمانجی گووتی : ” پێویستە هاووڵاتییان، لە کاتی کردنەوەی ئاگری نەورۆز، ڕەچاوی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە بکەن”.
١-دوورکەوتنەوە لە سووتاندنی تایەی ئۆتۆمبێل، چونکە جگە لەوەی دیاردەیەکی ناشارستانیە، دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە.
٢-دوورکەونەوە لە بەکارهێنانی ماددەی شل بۆ ئاگر کردنەوە وەک (نەوت، گاز، ڕۆن، بەنزین) لەبەرئەوەی مەترسی تەقینەوەی لێدەکرێت و گیانی بەکارهێنەر دەخاتە مەترسی.
٣- بەهیچ شێوەیەک یاری لە سەر ئاگرەکە ئەنجام نەدەن، وەکو خۆهەڵدان و بەرد فرێدانە ناو ئاگر ، چونکە مەترسی دەخاتە سەر ژیانتان .
٤-لە کاتی کردنەوەی ئاگری نەوڕۆز چاودێری منداڵەکانتان بکەن.
٥- لە كاتی جێهێشتنی شوێنی ئاگرەکە بۆ ماڵەوە سەرچاوەی ئاگرەكانتان بە تەواوی بنبڕ بكەن ، رەنگە دواتر سەرهەڵبداتەوەو زەرەر بگەیەنێت .