زاری كرمانجی-ڕواندز
لەمبارەیەوە م.هێمن ئیبڕاهیم، سەرۆكی بەشی شێوەكاری لە پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی ڕواندز، رایگەیاند ” ڕۆژانە قوتابیانمان بەهاوكاری مامۆستایان بە شێوەیەكی كرداری كارە هونەرییەكانیان ئەنجام دەدەن، بەمەش لە كاتی كردنەوەی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی ڕواندز تا ئێستا چەندین پەیكەر و تابلۆی كەسایەتی و كولتووری و هونەری لە پەیمانگەكەمان دروست كراون و وێناكراون، تەنانەت بەشێك لەم پەیكەرانە لە دەروازەو لە پاڵ شەقام و شوێنە گشتییەكانی ڕواندز و دەوروبەر دانراون، لەگەڵ كردنەوەی پیشانگای جۆراو جۆرو نمایشكردنی بەهرەو تواناكانیان”.
گووتیشی: ” هەروەها ساڵانە لە كارنامەی دەرچوونی قۆناغی پێنجەمی قوتابیانمان، كارە دەستڕەنگینەكانیان بەشێوەیەكی تیوەری و پراكتیكی نمایش دەكرێن و پێناسەیەك بۆ ئەم پەیكەرو تابلۆیانە دەكەن كە دایان هێناوە، هەروەك ئەمساڵیش چەندین بەهرەی هونەری سەرەنج ڕاكێشیان داهێناوە.
